Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
چیمەن: لە ڕێگەی شانۆوە ئەتوانین چیمان بوێت بە كۆمەڵگەی بڵێین – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چیمەن: لە ڕێگەی شانۆوە ئەتوانین چیمان بوێت بە كۆمەڵگەی بڵێین

هاوژین شكور : گەرمیان
كچە شانۆكاری لاو چیمەن محمد لە دایكبووی ساڵی 2003 یە و دانیشتووی قەزای كەلارە، ئەم هەمونەرمەندە هەموو قۆناغەكانی خوێندنی لە كەلار تەواو كردووە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی كفریە بەشی شانۆ. لە ئێستادا وانەبێژە لە قوتابخانەیەكی ناحكومی.
چیمەن وەك ئاكتەر بەشداری چەندان شانۆیی كردووە وەك شانۆی ئەستێرە، نما ز ، پەری ، مامۆستا، شوشە شكینراوەكان . لە دیدارێكی تایبەتی سایتی تەواردا باسی لە ئەزموونی خۆی كرد لە بواری شانۆدا چیمەن ووتی:” شانۆ بۆ من ژیانە، لە ڕێگەی شانۆوە ئەتوانین چیمان بوێت بە كۆمەڵگەی بڵێین، لە ڕێگەی نواندنەكەمەوە هەستێكی زۆر خۆشم هەیە، كاتێك لەسەر تەختەی شانۆ ڕۆڵێكی پێدەدرێت بە شێوازێك ئەڕۆمە ناو دەورەكەمەوە وەكوو ئەوەی ئەو كەسە خۆمبم”.
لە بارەی كۆمەڵگە و ئاستی تێگەیشتنیان بۆ شانۆكاران و بەتایبەت كچانی شانۆكار چیمەن دەڵێت:” بە داخەوە شانۆ لە كۆمەڵگەی خۆمان هێشتا بە شێوازێكی باش پێشوازی لێناكرێت، بە تایبەت لە گەرمیان و كەلار، جێگەی داخە نمایشێكی شانۆیی ئەكەین كەمترین بینەری هەیە”.
لەلایەكیترەوە ئەم كچە شانۆكارە بە حەسرەتەوە ووتی:” شانۆ بۆ كچ دووجار قورسە، جارێك كۆمەڵگە قبوڵی ناكات، جارێكیش خێزان، من بۆ خۆم خێزانەكەم لەسەرەتاوە بە شێوەیەكی باش پشتگیرم نەبوون، چونكە ئێرە كەلارە، ناوچەچەكی داخراوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا لە ئێستادا خێزانەكەی خۆم لە شانۆ تێگەیشتوون و ئەتوانم بڵێم هاوكار و بینەرمن لە كارە شانۆیەكاندا چ لە كەلار بێت چ لە دەرەوەی ئێدارەی گەرمیان بێت”.
خاتوو چیمەن لە ئێستادا سەرقاڵی كاری نوێیە و وەك خۆی ئاشكرای كرد خەریكی خۆ ئامادەكردنە بۆ كارێك كە بڕیاروایە لە 8مارس نمایش بكرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ