ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێک لە ژنە چالاکەکانی قەتەر خاڵاتی باشترین وەزیری ساڵی وەرگرت

ئا/شاناو طاڵب

د.حەنان محەمەد، وەزیری تەندروستی گشتی قەتەر کە یەکێکە لە ژنە چالاکەکان کە بەهۆی چالاکییە بەردەوامەکانی وەک باشترین وەزیر لە جیهاندا هەڵبژێردرا و خەڵاتکرا،

لە ڕۆژی ٢/١٤ لوتکەی حکومەتەکانی جیهان دوای ٣ رۆژ بەردەوامی کۆتایی بەکارەکانی هێنا تێیدا زیاتر لە ٢٥ سەرۆک حکومەت و سەرۆکی وڵاتان، ١٢٠ شاندی حکومی و ٨٥ رێکخراوی نێودەوڵەتی بەشداربوون ،لەکۆتا رۆژی لوتکەدا لە شاری دوبەی ئەنجامیاندا د.حەنان محەمەد خەڵاتکراو بە باشترین وەزیری ساڵ دیاریکرا ، ئەم خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١٦وە لەلایەن دامەزراوەی لوتکەی حکومەتی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پرایس واتەرهاوس کوپەرز رێکدەخرێت و دەدرێتە ئەو وەزیرانەی نوێنەری گەلن و هەوڵ دەدەن بۆ بەروپێشبردنی حکومەت لە ڕووی پەرەپێدانی سیستم و جێبەجێکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگە جیهانییەکان.
هاوکات حەنان یەکێکە لە وەزیرە چالاکەکان و لەمیانەی مانەوەی لە پۆستەکەیدا چەندین کاری باشی ئەنجامداوە، وەک ‘ هاندانی هاوڵاتیان بۆ زیادبونی چالاکیی جەستەیی و باشترکردنی ژیانیان، بەتایبەت بۆ مناڵان و مێردمناڵان .

هاوشێوە

ڤیدیۆ