ئەم ژنە هونەرمەندە لەساڵی١٩٣٢ لە شارە جوانەکەی ئامێدی لەدایکبوە . گوڵبەهار یەکێک بوە لەوژنە ڕەچە شکێنانەی کە لە ساڵی ١٩٤٩دا و پێش ٧٤ساڵ لەڕێگەی شانۆوە تێکەڵی هونەر بوە و دواتر بەهۆی دەنگە بەسۆزەکەیەوە بوەتە ستران بێژ و یەکەم گۆرانی لەساڵی ١٩٣٢ لە ئیزگەی ڕادویی کوردی بەغدا تۆمار کردوە .
زۆرگۆرانی تۆمارکراوی هەیە لە ئیزگەو تەلە فزیۆنی بەغداو کەرکوک بەڵام بە داخەوە ژمارەیەکی زۆری گۆرانیەکانی لەناوچون . ئەم ژنە هونەرمەندە بەشداری لە چەندین ڤیستیڤاڵی نێو دەوڵەتی کردوە لەئەوروپاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست .گۆرانیەکانی زۆر مۆرکیی ڕەسەنی کوردانەی پێوەیە و گوزارشت لە سروشت و ئەوینی کوردانە دەکات .
گوڵبەهار ویستگەکانی ژیانی زۆرتر لە بەغدا بوە . لەساڵی ٢٠٠٥ فیسیڤاڵێکی هونەری بەناوی ئەوەوە لە دهۆک ساز کرا وخەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا .
بەداخەوە لەڕۆژی ٢٠١٠/٢/٢٣بۆدواجار ماڵئاوایی کرد .
سەرچاوە ئەرشیفی رادییوی کوری بەغدا