لەساڵ١٩٩٨ ڕێکخراوی یۆنسکۆ بۆپارێزگاری لەزمانە ڕەسەنەکانی سەر گۆیی زەوی ڕۆژی ٢/٢١ی هەموساڵێکی بەڕۆژی جیهانی زمانی دایک دیاریکرد .
زمانی دایک ئەو زمانەیە کەمناڵ یەکەمجار فێری دەبێ لەناو خێزانو دایکوباوکیدا ، هەروەها بەزمانی ڕەسەنی هەرنەتەوەیەک دائەنرێت کە کلتورو فولکلۆرو لایلایەی مناڵی پێ نوسراوەتەوە ، یەکێکەلە بنەما سەرەکیە بەهێزەکانی ناسنامەی میلەتانی سەر زەوی .
جگە لەوەی کە لەمافەسروشتیەکانی هەمو مرۆڤێکە کەبەزمانی دایک بدوێیو بخوێنێت .
بەداخەوە لە ئیستادا زمانی دایک لەهەمو جیهاندا بە گشتیو لە کوردستاندا بە تایبەتی مەترسیەکی زۆری لەسەرە لەلایەک بەهۆی پێشکەوتنی زانستو تەکنەلۆجیا کە کەزمانی بەکار هێنەرانی زاڵە بەسەر زمانە ڕەسەنەکاندا .
لەلایەکیتر ژێردەستەییو داگیر کاری لە سەر نەتەوەکانی وەک کورد بەتەواوەتی زمانەکەیی خستوەتە ژێر مەترسی لە ناوچونەوە سەرەڕای کەمی هوشیاری و نەبونی بەرنامەی پەروەردەیی پتەو تۆکمە کە نەوەکان بەزمانی شیرینی دایک پەروەردە بکات .
لەم ڕۆژەدا هەر ئەوەندە دەڵێێن
ئەرکی تاک بەتاکی کۆمەڵە کەزمانو فەرهەنگی نەتەوەکەی بپارێزێ .
سەیوان