ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکیتی ژنانی کوردستان لقی گەرمیان بەشدارە

لە کەمپینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی لافاو لەسنووری ئیدارەی گەرمیان

بەرواری (١٩ی شوبات) ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان بەمەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیاندا، بۆ ئەنجامدنی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاو لە سنوری گەرمیاندا، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد.

لەو سەدانەدا، نوێنەری رێکخراوەکان یاداشتێکیان خستەڕوو و تێیدا باسیان لە رێوشوێنی کەمپینەکەیان کرد و داوایان کرد ئیدارەی گەرمیان هاوکار و پشتیوانیان بێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، کە بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان ئامادەی بوو، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، کە ئیدارەی گەرمیان لە ئێستادا رێکارەکانی گرتوەتەبەر بۆ کۆکردنەوەی داتا و زەرەر و زیانەکانی لافاو لە سنورەکە و پێویستە کۆمەک و هاوکارییەکان بەجۆرێک بێت خزمەت بە هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو بکات و پێداویستیەکانی پڕ بکاتەوە. ئیدارەی گەرمیانیش هاوکار و پشتیوانتان دەبێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ