ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

تەرزە بۆ هاوكاری باوكی خه‌ریكی میوه‌ فرۆشتنه

ته‌رزه‌عەلی هـەورامی، کچێکی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەیە و شانبه‌شانی باوكی دووکانی میوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات
‎چه‌ند جارێكه‌ وێنه‌ی ته‌رزه‌ له‌ سۆشیال میدیاو تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بلاو ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ دوكانێكه‌و خه‌ریكی میوه‌ فرۆشتنه‌ به‌لام ورده‌كاری بابه‌تی كاركردنی ته‌رزه‌ . له‌ زاری باوكیه‌وه‌ ده‌لێت ڕۆژانه‌ ته‌رزه‌ له‌گه‌ڵ خۆم ده‌هێنمه‌ دووكان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریم بكات و كاره‌كانم له‌سه‌ر شان ئاسان بكات من ته‌نها ئه‌م كچه‌م هاوكاریم ناكات به‌ڵكو كچێكی تریشم هه‌یه‌و ئه‌ویش به‌هەمان شێوه‌ یاریده‌ده‌رمن بۆ به‌ڕێكردنی كاروباره‌كانی ناو دووكانی سه‌وزه‌و میوه‌كه‌م
‎ته‌رزه‌ زۆر حه‌زی به. قسه‌و گفتوگۆنیه‌ و به‌ڵام وتی هه‌ست به. ئارامی ئه‌كه‌م شان به‌شانی باوكم كار ئه‌كه‌م و له‌هه‌مان كات هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌ركی سه‌رشانی سوك ده‌كه‌م وبەو داهاتەی لەم دووکانەوە دەستمان دەکەوێت بژێویی ژیانی خۆمان . خێزانه‌كه‌مان دابین ده‌كه‌ین
‎له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا بۆ دڵسۆزی و هه‌ول وماندوبونی له‌كاره‌كه‌ی لقی شارەزوری یه‌كێتی ژنانی كوردستان خه‌لاتی ڕێزو مابدووبونی پێشكه‌س به. ته‌رزه‌ عه‌لی كردوە .
میهرەبان سەلام

هاوشێوە

ڤیدیۆ