Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

گۆڤاری فۆربس لیستی ١٠٠ بەهێزترین ژنە بازرگانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاشکراکرد – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

گۆڤاری فۆربس لیستی ١٠٠ بەهێزترین ژنە بازرگانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاشکراکرد

شاناو تالیب

گۆڤاری فۆربس لیستی ١٠٠ ژنە بازرگانی بەهێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئاشكرا كرد، هاوکات
ساڵانە گۆڤاری فۆربس-ی ئەمریکی ناوی ئەستێرەکانی بواری هونەریی و کەسە بازرگان و بەناوبانگەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، ئەوانەی کە لەو ساڵەدا توانیویانە زۆرترین داهات بەدەستبهێنن.

هاوکات ئەم گۆڤارە پشتی بە چەند پێوەرێك بەستووە بۆ ئامادەكردنی لیستی ١٠٠ ژنە بازرگانی بەهێز لەوانە: كاریگەری لە ناوچەكە و ئەو بازاڕانەی كە ژنان تێیدا ئیش دەکەن، ئەو دەستكەوتانەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە، وە پێگە و قەبارەی بازرگانی لە ڕووی داهات، سەروەت و سامان ،بەهای بازاڕەکان ژنە بازرگانەکانیش پێکهاتوون لە ٢٧كەرتی جیاواز و ٢٨ نەتەوە، هەروەها كەرتی بانكی و خزمەتگوزاری داراییش بە ٢٦ بەشداربوو لە پێشەنگی لیستەكەدایە، دواتر كەرتی چاودێری تەندروستی بە ١٣ بەشداربوو، كەرتەكانی وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا كە هەریەكەیان ٦ بەشداربوویان هەبوو، جگە لەوەش، ٣٥ ژنە بازرگان بۆ یەكەمجار لە پۆلێنكردنی ئەمساڵدا بەشداربوون لە ١٥ كەرتی جیاوازەوە بۆ ئەمساڵيش
(هانا ڕۆستەمانی) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی بانكی یەكەمی ئەبوزەبی، بۆ دووەم ساڵ لەسەریەك لە پێشەنگی لیستەكەدا بوو پلەی یەکەمی لە ڕیزبەندی لیستی (فۆربس)ی ١٠٠بەهێزترین ژنی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ،٢٠٢٤بەدەستهێنا
هەروەها لە پلەی دووەم و سێیەم دوو ژنە بازرگانانی كوێتی بوون كە بریتین لە (شێخە خالید ئەلبەهار )جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری گروپی بانكی نیشتمانی كوێت و (وەدە ئەحمەد ئەلخەتیب )بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی كوێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ