ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زانكۆی هەڵەبجە و یەكێتی ژنانی كوردستان نەمامی سنەوبەر دەنێژن و پانێڵێك لەسەر رۆڵی ژنان رێكدەخەن

میهرەبان: هەڵەبجە
‎سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە بە هاوبەشی لقی شارەزووری یەكێتی ژنانی كوردستان، بە بۆنەی 8ی مارسەوە لە ژێر دروشمی ( 8ی مارس سمبولی یەكسانی و پێشكەوتن)ە ئەمڕۆ‌ لە هۆڵی كتێبخانەی زانكۆی هەڵەبجە پانێڵێكی زانستیان ڕێكخست و 120 نەمامی سنوبەریان نێژا.
‎لە سەرەتای ئەو مەراسیمەدا بە ئامادەبوونی پارێزگار و قایمامی هەڵەبجە و سەرۆكی زانكۆ لێپرسراوی لقی شارەزووری یەكێـی ژنانی كوردستان 120 نەمامی سنەوبەریان لە دەروازەی زانكۆ ناشت وپاشان دەست بە بەرنامەكانی پانێلەكە كرا، سەرەتا پرۆفیسۆر دوكتۆر مهاباد كامل سەرۆكی ‎زانكۆی هەڵەبجە لە وتەیەكدا ‌ ڕۆڵی ژنانی بەرز نرخاند لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە ، هەروەها داوای لە ژنانی هەڵەبجە كرد كە ڕەچە شكێن بن و لە ئاست توانای كۆمەڵگەدابن.
دواتر خاتوو ‎شارا عبدالكریم لێپرسراوی لقی شارەزووری یەكێتی ژنانی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كردوو وێرای پیرۆزبایی 8ی مارس ووتی:” ئەمرۆ ڕۆژی یەك دەنگی خەڵكی كوردستانە و پێویستی بە خەباتی ژنان و یەك دەنگی هەیە و لەوە دەرچووە، كە تەنها ڕێكخراوەكان ڕۆڵیان هەبێت لە بەرگری كردن لە ژنان بۆیە دووپاتی دەكەینەوە كە وەك ڕێكخراوی یەكێتی ژنان و بەشێك لە كۆمەڵگە هەموو پاڵپشتیەكان دووبارە دەكەینەوە تاوەكوو ژنان لە كۆمەڵگادا بەشێوەیەكی ئازادانە كار بكەن و بەرە و ئامانج هەنگا و هەڵبهێنن.
‎پاشان بەشێكی سەرەكی مەراسیمەكە تەرخان كرا بۆ رێكخستنی پانێڵێك و سەرەتا دوكتۆر منیرە ئەبوبكر و باسێكی دەربارەی بەمێینە كردنی هەژاری پێشكەش كرد و دوكتۆر شوانە نوری عەبدالڵە باسی لە پێگەی ژن كرد لە شیعری كوردیدا و واتر دوكتۆر هەتاو حەمەساڵح حسێن باسێكی لەسەر فەلسەفەی ئازادی و مافەكانی ژنان پێشكەش كرد.
‎ لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا لەلایەن لقی شارەزووری یەكێتی ژنانەوە خەڵات بەخشرایە كۆمەڵێك ژنی ئازا و لێهاتوو كە توانیویانە بوێرانە بەرگری لە خاك و نیشتمان و ژنان بكەن .‌

هاوشێوە

ڤیدیۆ