(٨)ی مارس رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبێت
بەبۆنەی رۆژی (٨)ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ژنان بە گشتی، و ژنانی کوردستان بە تایبەت دەکەم.
رۆژی (٨)ی مارس تەنها ڕۆژێک نییە بۆ یادکردنەوە، بەڵکو رۆژێکیشە بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و قوربانیی و هەوڵ و ماندووبوونەکانیی ژنان، وێڕای ئەوەش ژنان ئەرکێکی پیرۆزیان لە ئەستۆ گرتووە ئەویش پەروەردە و گۆشکردنیی رۆڵەکانییانە.
بە شانازاییەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژووی درووست بوونییەوە تاوەکو ئێستا باوەڕی تەواوی بە مافەکانیی ژنان هەبووە، و لەو پێناوەدا بێ درێغ تێکۆشاوە، لە سەروشیانەوە رۆڵی دیاری رەوانشاد سەرۆک (مام جەلال) لە داکۆکیکردن و بەرجەستەکردنی ماف و خواستەکانی ژنان لە تەواوی کایەکانی کۆمەڵگە.
ژنانی کوردستان هاوزەمان لەگەڵ خەبات و قوربانییەکانیی ژنانی دونیا، لە نیشتمانیی خۆیاندا بەشدارێکی کارابوون لە سەرخستنی شۆڕشەکانیی کوردستان و تیایدا رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە. لە سەردەمی ئێستایشدا ژنانی کوردستان شان بە شانیی پیاوان لە تەواوی سێکتەرەکاندا پێگە و پۆستی حکومی و رێکخراوەیی جیاجیا بەڕێوە دەبەن.
دووبارە رۆژی (٨)ی مارس لە ژنانی جیهان و کوردستان پیرۆزبێت
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان