بە ئامادەبوونی خاتوو كافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و ئەندامانی سكرتاریەت و ژمارەیەك لە ژنانی چالاكی بواری ماف و ئازادییەكانی ژنان، بە بۆنەی 8ی مارسەوە لە هۆڵێ تەوار پیشانەگەیەكی هاوبەشی شێوەكاری بە هاوبەشی گروپی دەف ژەنی فێرگەی تەوار كرایەوە.
ئەمرۆ بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە بە بەشداری 18 ژنە هونەرمەندی شێوەكار لە هۆڵی تەوار پێشانگەی شێوەكاری كرایەوە كە لەلایەن یەكێتی ژنانی كوردستانەوە رێكخرابوو، هاوكات گروپی دەف ژەنی فێرگەی تەوار چەند بەرهەمێكیان نمایش كرد، تەواوی بەرهەمەكانیش گوزارشت بوو لە ماف و ئازادییەكانی ژنان.
پاشان لە مەراسیمێكدا و لە تەلاری تەوار لەلایەن خاتوو كافیە سلێمان سكرتیری یەكێتی ژنان و ئەندامانی سكرتاریەتەوە بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە ژنانی شێوەكاری بەشداربووی پیشانگەكە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای