سوپرالیا: رانیە
بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارسەوە پەیمانگەی داژیاری ناحكومی میوانداری لقی رانیەی یەكێتی ژنانی كوردستانیان كردوو لە دیالۆگێكی كراوەدا كە لەلایەن پەیمانگەی داژیاری ناحوكمییەوە رێكخرا بوو باس لە چەندین پرسی گرنگ و كارەكانی یەكێتی ژنان كرا.
بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگەكە باس لە بارودۆخی ئەمرۆی ژنان کرا خاتوو رێزان حسێن و نەسرین حمد امین لێپرسراوی بەشی رێكخستن و كۆمەڵایەتی لقی رانیەی یەكێتی ژنانی كوردستان، باسەكانی دیاڵۆگەكە تایبەت كرا بوو بە ڕۆژی 8ی مارس و پرسی شووكردنی پێشوەختە و مەسەلەی خەتەنەكردنی كچان و رۆڵی یەكێتی ژنانی كوردستان لەسەر ئەو پرسانە و هەوڵەكانی رێكخراوەكە بۆ نەهێشتنی ئەو دیارادانەی كە لە ماوەی رابردوودا لە نێو كۆمەڵگەی كوردیدا بوونی هەبووە.
لە كۆتایشدا سوپاسنامەی پەیمانگەكە بەخشرایە ئەندامانی رێكخەری دیاڵۆگەكە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای