ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەرز ڕاگرتنی ٨ ی مارس

بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی مارس
ئەمڕۆ دەستەی گشتی بەرز ڕاگرتنی هەشتی مارس و خەڵاتی یەکسانی کە گروپێکی تایبەتە لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و دزگای میدیایی و کەسانی یەکسانیخواز داکۆیکارلە مافەکانی ژنان بۆبەرزڕاگرتنی ٨ ی مارت ڕۆژی جیهانی ژنان گردبونەوەیکی جەماوەریان ڕێکخست لە بەردەرکی سەرا بە کۆمەڵی دروشمیی یەکسانی و داوا کاری بۆ نەهێشتنی جیاوازی لەکۆمەڵدا ڕۆژی ٨ ی مارتیان پیرۆزکرد و هەر لەو گڕدبونەوەیەداوتاری دەستەی گشتی و چەند سرود پارچەشیعر خوێندرایەوە براوەی خەڵاتی ساڵانەی یەکسانی ئاشکرا کرا دواتر بەدەم گوتنەوەی دروشمەکانەوە بەرەو پارکی دایک بەڕێپێوان ڕۆشتن .
شایانی باسە خەڵاتی یەکسانی پارساڵ لەلایەن ئەم گروپەوە پێشنیار کرا کە بێتە نەریتێکی ساڵانە و پێشکەش بە ژنێکی چالاک و شایستە بکرێت

هاوشێوە

ڤیدیۆ