نیان سلام : خانەقین
لقی خانەقینی یەكێتی ژنان كوردستان بۆ بەرز راگرتنی 8ی مارس بە هاوكاری پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی خانەقین پیشانگەیەكی هونەری شێوەكاری دەكەنەوە و رێزلێنان پێشكەشی ژمارەیەك ژنی چالاكی خانەقین دەكەن.
ئەمرۆ لقی خانەقینی یەكێتی ژنانی كوردستان لە نێو لقەكەدا پێشوازییان كرد لە ژمارەیەك لە هاوڵاتیان و كەسایەتیەكانی شاری خانەقین كە بە بۆنەی 8ی مارسەوە سەردانی یەكێتی ژنانی كوردستانیان كرد.
هەروەها بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی خانەقین پیشانگەیەكی هونەری شێوەكارییان كردەوە كە لەلایەن خوێندكارانی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانەوە ئامادەكرابوو.
هاوكات مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە ژمارەیەك لە ژنانی چالاك و هاوكاری یەكێتی ژنان رێكخرا و لەلایەن لێپرسراوی لق و ئەندامانی لقەكەوە بروانامەی رێزلێنانیان پێشكەش كرا.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای