ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كوردجینیەس خەڵاتی كافیە سڵێمان و روناك فەرەج ئاغا دەكات

ئەمڕۆ لەمەراسیمێكی شایستەدا لە تەلاری تەوار‌و لەپای خزمەتكردنیان بە دۆخی كۆمەڵگە‌و ژنان، كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردجینیەس خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەریەك لە خاتوو كافیە سڵێمان سكرتێر‌و خاتوو روناك فەرەج ئاغا ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنانی كوردستان.

لەمەراسیمەكەدا كە تیپی موزیك‌و دەفژەنی كۆمەڵگەكە‌و ژمارەیەك لەئەندامانی یەكێتی ژنانی كوردستان ئامادەی بوون، خاتوو سۆزان بەكر سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندە پەروەردەییەكانی كورد جینیەس خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە خاتوو كافیە سڵێمان ‌و خاتوو روناك فەرەج ئاغا.
لەبەرامبەردا خاتوو كافیە سڵێمان، سوپاسی ئەو هەڵوێست‌و رێزلێنانەی كۆمەڵگەكەی كرد‌و دوپاتیكردەوە كە یەكێتی ژنانی كوردستان ‌و خۆشی هەمیشە لەخەبات‌و خزمەتكردنی ژنان‌و كۆمەڵگە بەردەوام دەبن.

دواتر لەلایەن تیپی موزیك‌و دەفژەنانی كۆمەڵگەكەوە چەند پارچە موزیك‌و گۆرانییەك پێشكەشكرا.

هاوشێوە

ڤیدیۆ