ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە ٧ ی ئازار لە کەرکوک چالاکیەک ئەنجامدرا.

لە، ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ – ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی و کۆمەڵەی ئەلئەمەل ی عێراقی و کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و ئۆفیسی کاروباری ژنان لە کەرکوک، بە هاوبەشی و بە پاڵپشتی مۆڵی کەرکوک چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەم چالاکیە بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هەشتی مارتەوە، کە ئەمساڵ لەژێر تەوەری “وەبەرهێنان لە ئافرەتان: خێراترکردنی ڕەوتی پێشکەوتن” سازکرا. لەو مەراسیمەدا نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و کەرتی تایبەت ئامادەبونو گوێیان لە ژنان گرت کە چیرۆکە ئیلهام بەخشەکانیان دەگێڕایەوەو ئاماژەیان بەوەدا کە توانیویانە پشتگیری خێزانەکانیان بکەن و ڕۆڵێکی کارا بگێڕن لە کۆمەڵگاکانی خۆیاندا کە ئەمەش وایکردوە هەستی پشتبەخۆبەستن و کەرامەت و دەسکەوتیان پێببەخشێت.

StandUp4HumanRights #InvestInWomen #WomensDay #IWD2024

UNHumanRightsMENA

IraqiAlamalAssociation

MallofKirkuk

المفوضية العليا لحقوق الانسان – العراق
قسم الشؤون المرأة والاسرة والطفل وذوي جرحى والشهداء

هاوشێوە

ڤیدیۆ