ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری لە دایكبوونی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری سلێمانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكردەوە و تێدا هاتووە كە 943 منداڵ لە دایكبوون.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 2024/2/29) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2.499 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1.504 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە،
هەروەها لە ئامارەكەدا هاتووە كە لە مانگی ڕابردوودا 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 508 منداڵ كوڕ بوون و 435 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 524 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لە دایك بوون و ئەوانیتر لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە بووە.
هاوكات 195 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 21 حاڵەتی لە دایكبوونی دووانە و 1 حاڵەتی لە دایكبوونی سیانە و 1 حاڵەتی لە دایكبوونی چوارینە و 99 حاڵەتی لە بارچوونی منداڵ تۆماركراوە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای