ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رۆژبین کزه‌ل ده‌نگێکى چیایى

عه‌تا- سلێمانى


کچه‌ هونه‌رمه‌ندى باکورى کوردستان ده‌نگێکى چیایى ماردینیه‌ ‌و له‌ ئه‌وروپاوه‌ بۆ هه‌موو کوردستان ستران ده‌چڕێت خاوه‌نى ستایلێکى فۆلکلۆرى کوردیه‌.
کچه‌ هونه‌رمه‌ند رۆژبین کزه‌ل له‌ ساڵی 1999 له‌ دایک و باوکێکی ماردینی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ دایکبووه‌، له‌ ته‌مه‌نی ( 8 ) ساڵیدا ده‌ستی به‌ فێربوونی ئامێری میوزیکى ساز ‌و گیتار کردووه‌ و له‌ پاڵیشیدا ده‌ستى کردووه‌ به‌ ته‌مرین کردنى گۆرانى کوردی و له‌ ته‌مه‌نی ( 9 ) ساڵیدا له‌ ئاهه‌نگێکی تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ ( 3) هه‌زار که‌س یه‌که‌م به‌رهه‌می گۆرانی پێشکه‌ش کردووه‌، ساڵی 2009 دوو گۆرانى تۆمارکردووه‌ به‌ ناوه‌کانى (Ax Kobanê) و (و Qamışlo) ئه‌م خاتونه‌ که‌ ژه‌نیارێکی به‌توانای هه‌ردوو ئامێری گیتار و سازه‌ خاوه‌نى ده‌نگێکى تایبه‌ته‌، زۆربه‌ی گۆرانیه‌کانیشى تایبه‌تن به‌ بواری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ‌و زیاتر به‌ستایلى سونه‌تى ‌و ئاوازى ره‌سه‌نى کوردى کار ده‌کات، زمانه‌کانی ( تورکی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی ) زۆر به‌چاکی ده‌زانێت ‌و به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌کانی له‌ سه‌رجه‌م کوردستان و تورکیادا ده‌نگدانه‌وه‌ی باشیان هه‌یه‌ و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێکی فراوانه‌.

نوێترین

ڤیدیۆ