ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

‎خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێ


میهرەبان سەلام

‎ژنە كاریكاتۆریستێكی خەڵكی ئێران، کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو و پێشتر سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی شاریڕەی گواسترایەوە.

‎بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٤/١٣ ئاتنا فرقدانی، كاریكاتۆریست و چالاکوانی مافی منداڵانی دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستگیر کراوە.
‎موحەممەد موقیمی، پارێزەری ئاتنا فەرقدانی، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی، لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێکس)دا نووسیویەتی: “ئاتنا بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە دەستگیرکرانی، بڕیاری بارمتەدانانی قبووڵ نەکردووە و لە ئاکامدا بۆ بەندیخانەی شاری ڕەی (قەرچەک) گواستراوەتەوە، هەروەها شوێنەواری لێدان بەسەروچاوییەوە بە ئاشكرا دیارە

‎، ئاتنا فرقدانی لە ساڵی ڕابردوو، دوای بانگکردن بۆ لقی لێپرسینەوەی خانەی دادی ناوچەی 33ی تاران دەستگیر کرابوو و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە ڕێبەری ئێران”
سزای 12 ساڵ و نۆ مانگ بەند کردنی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەو سزایە لە ئاکامدا لە دادگای پێداچوونەوە بۆ سزای 18 مانگ بەندکردن کەم کرایەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ