ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆسێیەم ساڵ لەسەر یەک کەس وکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان، بۆیادکردنەوەی تاوانی ئەنفال ، دەچنە خوارووی عێراق و لەنزیک گرتوخانەی نوگرە سەلمان یادی ئازیزانیان دەکەنەوە.

ژمارەیەک لەکەس وکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان لەشارۆچکەکانی کەلاروکفری و خورماتوو و چەمچەماڵ بەشێک لەچالاکوانانی ئەنفال و نوسەرانی بواری جینۆساید و بەڕیوەبەرایەتی شەهیدان وئەنفالکراوەکانی گەرمیان
لەماوەی دوو ڕۆژدا بە چەند چالاکیەک یادی ئەنفالیان کردەوە
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری
16/4/2023
لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق پێشانگایەکی تایبەت بەوێنەی ئەنفالکراوان کرایەوە

هەر هەمان ڕۆژ چالاکی تریان لەساحەی تەحریر ئەنجامدا

ڕۆژی دووەم بەرواری 17/4/2024
چوونەتە پارێزگای سەماوە لەخوارووی عێراق.
کەس وکاری ئەنفالکراوەکان ، یادی ساڵیادی 36 تاوانی ئەنفال بەمەراسیمێکی شکۆدار دەکەنەوە و لەسەر گۆڕی ئازیزانیان لە نزیک گرتووخانەی نوگرە سەلمان، یادی ئەو تاوانەیان کردەوە

هاوژین شکور /گەرمیان

هاوشێوە

ڤیدیۆ