ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەئەفغانستان نرخی جوبە دە قات بەرزبوویەوە

ئا: دڵی

لەگەڵ ئەوەی پەیامی دڵنیاییان پێ‌ راگەیاندوون، بەڵام دڵەڕاوكێ‌ ژنانی ئەفغانستانی گرتۆتەوە‌و باوەڕ بەبزوتنەوەی تاڵیبان ناكەن، لەدوای یەكەمین كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەو بزوتنەوەیەش نرخی جوبە دە هێندەی نرخی خۆی بەرزبوویەوە. بزوتنەوەی تاڵیبان لەیەكەم گۆنگرەی رۆژنامەوانیاندا‌و دوای كەوتنە خێراكەی حكومەتەكەی ئەشرەف غەنی، دڵنیایی تەواویان دایە ژنانی وڵات كە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی رێگەیان پێدەدرێت كار بكەن‌و مافەكانیشیان پارێزراو دەبێت، بەڵام نازانرێت بزوتنەوەكە پابەند دەبێت بەم بەڵێن‌و دڵنیایانە یان تەنها ریكلامێكە بۆ خۆیان؟.

نرخی جوبە بەرزبوویەوە روكاری دڵەڕاوكێ‌ بەخێرایی لەناو ئەفغانستان بەتایبەت لەناو ژنانی ئەو وڵاتە لەم سەردەمە نوێیەدا بەدەركەوت، بەشێوەیەك كە نرخی جوبە “ئەو پۆشاكەی تاڵیبان لەسەردەمی حوكمڕانیاندا لەكۆتایی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو، ژنانی ناچار كردووە بیپۆشن” بەرزبوویەوە.

هەر بەخێرایش ئارایشتگەكانی ژنان وێنەی ئەو بوك‌و زاوایانەی بەدوكانەكانیانەوە هەڵیانواسیبوو لێكردەوە، تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە بزوتنەوەی تاڵیبان ئەوەندە بەخێرایی دەستی بەسەر وڵاتدا گرتەوە كە زۆرێك لەژنان خۆیان بەبێ‌ جوبە بینییەوە لەسەر شەقامەكان، لەوبارەیەوە ژنێك لەبەر باری ئەمنی نەیویستووە ناوی خۆی بڵێت بە سی ئێن ئێنی وتووە: هەموو خێزانەكەمان دوو جوبەمان هەبووە‌و بەسەرە لەگەڵ خوشكەكانم‌و دایكمدا پۆشیومانە.

لەدوای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بزوتنەوەی تاڵیبان، نرخی جوبە دە هێندەی نرخی خۆی لەكابوڵی پایتەخت بەرزبوویەوە، بەپێی قسەی ژنێكی كابوڵی كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە: “ژنان پێش ئەوەی چەكدارانی تاڵیبان بگەنە پایتەخت، هەر بەزوویی كێبركێیان لەسەر كڕینی ئەو پۆشاكە لەبازاڕەكاندا كردووە”.

هەندێك لەژنان نەیانتوانیوە یاخود فریا نەكەوتوون ئەو پۆشاكە بكڕن، ئەویش بەهۆكاری ئەوەی بزوتنەوەكە زۆر بەخێرایی گەیشتوونەتە پایتەخت‌و خاوەن دوكانەكان لەبەر مەترسی لەسەر ژیانیان دوكانەكانیان داخستووە. ژنێكی ئەفغانی دەڵێت: “ئەوەی روویدا بەو خێراییە هەرگیز چاوەڕوان كراو نەبوو، ژنانی ئەفغانستان چەندین ساڵە خەبات دەكات بۆ ئەوەی سادە ترین مافی خۆی دەستەبەر بكات، بەڵام بەداخەوە گەڕاینەوە هەمان چوارگۆشە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ