ژیانەوە-
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی کە پەیمانگای ڕۆبەرت کوخ بۆ نەخۆشییە درمەکان لە ئەڵمانیا ئەنجامیداوە و لەگۆڤاری زانستی پزیشکی زە لانسێت بڵاوکراوەتەوەە دەرکەوتووە کە مرۆڤە دەوڵەمەندەکان لە هەژارەکان تەمەن درێژترن.
تویژینەوەکە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٩ ئەنجامدراوە و ناوەندی تەمەنی مرۆڤی لە کۆمەڵە دەوڵەمەند و هەژارەکاندا ڕەچاوکردووە و بەپێی ئەو توێژینەوەیە لەساڵی ٢٠٠٣ دا جیاوازی ناوەندی تەمەن ١٫١ ساڵ، لەساڵی ٢٠١٩ ئەم ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٫١لە دوای ٢٠١٩ودوای بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا لەجیهاندا ناوەندی تەمەن بۆژنان بووە بە ٢٫٢و بۆ پیاوانیش بووە بە ٣٫٥ ساڵ.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ڕێژەی ناوەندی تەمەن لە وڵاتە هەژار و کەمدەرامەت و کۆمەڵگە پەراوێز خراوەکاندا زۆر کەمترە واتە زۆرتر بەگەنجی دەمرن، ئەگەرچی ئیستا لەجیهاندا زۆر نەخۆشی بەتایبەتی پەتاکان کۆنترۆڵ کراون و نەخۆشییە بۆماوە و باوەکانی وەک شێرپەنجەو دڵ و هەناوییەکان چارەسەریان ئاسانترە بەهۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکیەوە .
توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە زۆرترین هۆکاری مردنی پێشوەختەی مرۆڤەکانی ئەو وڵاتانەی لە گەشەسەندان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی باری ئابوری وڵات و کەمی داهاتی ساڵانەو نەبونی هەلی کار و دەست نەگەیشتن بە چارە سەرەکان .