ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كازیوە كچێك پڕ لە بەهرە بۆ ژیان

میهرەبان: هەڵەبجە

‎كازیوە لە ناحیەی خورماڵ دەردەكەوێت و بە بەهرە و توانا جیاوازەكانی دەبێتە جێگەی سەرنجی خەڵك، كازیوە شاهۆ وەك خۆی دەڵێت” من یاریزانی كاراتیم و ئەندامی تۆڕی گۆرانكاری و كەمپەینی (مەڕۆ چاكی كە)م” ئەو دەرچووی بەشی (ئای تی)یە و پاش ئەوەی زانكۆ تەواو دەكات خولیای بووە كارێك بكات كە لەگەڵ حەز و خولیاكانی خۆی بگونجێت.

خاتوو كازیوە لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار وتی:” هەر لە منداڵییەوە خولیایەكی زۆرم بۆ وەرزش هەبوو بە تایبەت وەرزشی كاراتی، چونكە پێم وابوو لە ڕووی جەستەیی و دەرونییەوە سود بە یاریزان دەگەیەنێت، هەروەها ئەم یارییە یاریەكی تەواو زانستی و هونەرییە و لە یاری هونەرە جەنگیەكان جیاوازە و دوای یارییكردن شەكەتی جەستەیت نابێت”.

سەبارەت بە ڕۆڵی كچان لەم یارییەدا كازیوە دەڵێت:” جاران كچان ڕۆڵیان نەبوو لەم یاریەدا، بەڵام ئێستا یانەكان گرنگیەكی زۆر بە یاریزانانی كچ دەدەن و دەتوانن سەركەوتن بە دەست بهێنن”.

هەروەها كازیوە جگە لە كاری وەرزش كردن باسی لەوەكرد كە چەندین كاری تر دەكات لە شارۆچكەی خورماڵ و ووتی:”ئێستا كەمپینەرم لە تۆڕی گۆڕانكاری (مەرۆ چاكی كە) تا وەكوو بتوانین وا لە گەنجەكانمان بكەین بمێننەوە و كار لەسەر پیشەكانی خۆمان بكەین و بتوانین گەنجان چەق بەستوو بكەین و لە وڵاتی خۆماندا خزمەت بكەین نەوەك لە دەرەوە”.

‎جگە لەو كارانە خاتوو كازیوە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی بە سپۆنسەری ڤیم فاوندەیشن كافێیەكی لە شارۆچكەی خورماڵ كردووەتەوە و ئەو دەیەوێ پێمان بڵێت لە ڕێگەی كارەكەیەوە داهات بۆ خۆی و خێزانەكەی دابین دەكات.

هاوشێوە

ڤیدیۆ