وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، بڕیاریدا پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی زانكۆكان لەناو هۆڵەكانی خوێندندا بێت.
ئەنجوومەنی ئەو وەزارەتە لەكۆبونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، بەمەرجی ئەوەی بارودۆخی تەندروستی بەرەو خراپی نەچێتو بەجێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانەوە ئەو بڕیارەی دا كە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دا پرۆسەی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لەناو هۆڵەكانی خوێندندا بێت.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا باسی دۆخی دارایی زانكۆكان و پێداویستییەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن كرا، ئەنجومەنەكە جەختی كردەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران كاركراوە بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسەو پڕكردنەوەی پێداویستییەكان.
دڵی