دوو خوشكی دووانەی تەمەن 45 ساڵ دانیشتووی قەزای سیمێل لەشاری دهۆك، دوای حەوت رۆژ مانەوەیان لەنەخۆشخانە بەهۆی كۆرۆناوە، ئەمڕۆ هەینی هەردوكیان گیانیان لەدەستدا.
ئەو دوو خوشكە ناویان سەمیرەو ئەمیرا عەبدوڵایەو دوانەنو چوار براو دوو خوشكی تریان هەیە، سەمیرە هێشتا شووی نەكردبوو، بەڵام ئەمیرا دایكی شەش منداڵ بووە، سەرەتا سەمیرەو دوای سەعاتێكیش، ئەمیرا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان هەفتەیەك پێش ئێستا دایكی ئەو دوو خوشكە لە تەمەنی 68 ساڵی بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و ئەوانیش هەر لە دایكیانەوە تووشی كۆرۆنا بوون.
ئامارەكانی توشبوون بەكۆرۆنا ماوەی چەند رۆژێكە بە بەرزی ماونەتەوەو بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 23 تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.