ئەگەرچی لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لەگەنجان هەیە کە کاری فۆتۆگرافی دەکەن و کردوویانەتە پیشەیەکی هونەری بۆ ژیان لە نێو ئەو فۆتۆگرافانەدا کچە فۆتۆگرافەر (ئاسیا خەسرەو)ە کە هونەری فۆتۆگرافی کردۆتە پیشەیەکی سەرەکی ژیانی لە رۆژی جیهانی فۆتۆگرافیدا بۆ تۆری میدیای تەوار دوواو باسی لەسەرەتاکانی ئەو کارەی کرد.
ئاسیا خەسرە و فۆتۆگرافەر ووتی” فۆتۆگرافی خەونی منداڵیم بوو ئەوکات حەزم کرد بەردەوام فۆتۆ بچرکێنم بۆیە هەر ئەوەش وایکرد کە بەردەوامبم و هەرکارێکیش خۆشەویستیت نەبێت بۆی دڵنیابە ناتوانی بەردەوام بیت بۆیە من عاشقی کامێرا و فۆتۆم”.
دەربارەی هونەری فۆتۆگرافی وەک پیشەیەک بۆ ژیان کردن ووتی” فۆتۆ پێش ئەوەی هونەربێت زانستە، بۆیە پێویستە شارەزایی تەواوت هەبێت لە بواری فۆتۆگرافی، بەداخەوە ئەگەر لە کوردستان باسی هونەربکەیت پێویستە پیشەیەکیتر بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی هونەرەکەت بەرەو پێش ببەیت، بۆیە ئەڵێم هەم هونەرە هەم پیشەیە، بەڵام هەتا ئێستا لای خەڵک فۆتۆگرافی بە پیشە سەیر ناکرێت و لەگەڵا ئەوەشدا ئەتوانین فۆتۆگرافی بکەین بە بزنس، چونکە فۆتۆگرافی تەنیا لە یەک شێوە پێکنەهاتوو چەندها شێوەی هەیە ئەتوانرێت بکرێتە سەرچاوەی بژێوی ژیان” .
لەبارەی ئاستەنگی هونەری فۆتۆگرافی بەتایبەت بۆ کچان ئاسایا خەسرەو ووتی” حەز ناکەم باسی ئاستەنگایەکان بکەم کە چین و چی نین، بەڵام ئەڵێم کاری فۆتۆگرافی کارێکی ئاسان نیە قورسە و زەحمەتی خۆی هەیە، هەر پیشەیەک کە سەرەتا دەستپێ ئەکەیت قورسە ئاستەنگی زۆرە، بەڵام ئەبێت باوەڕت بە خۆت هەبێت کە ئەتوانی بەسەر هەموو ئاستەنگیەکاندا زال بێت، گرنگ ئەوەیە پیشەکەت زۆر خۆش بوێت و بیکەیت بە ئامانج و خەونەکانت” .
دەربارەی کاری فۆتۆگرافی و پیشەیەکی هونەری بۆ ژنان و ئاستی کچە قۆتۆگرافەکان ئاسیا دەڵێت” فۆتۆگرافی لە خۆیدا کارێکی قورسە تەنانەت بۆ پیاوانیش ئاستەنگی خۆی هەیە، بۆ ژنیش زیاتر ئاستەنگی هەیە، بەڵام نابێت، ئەو ئاستەنگی و شتانە بکەین بە هۆکار بۆ ئەوەی واز لە فۆتۆگرافی بهێنن، بگرە ئەبێت بیکەین بە پاڵنەرێکی سەرەکی بۆ بەرەو پێشچوون لە بوارەکەدا “. ئاسیا خەسرەو باسی لە پرۆژە و کاری داهاتووی خۆی کردوو ووتی” پرۆژەم هەیە بەس لەبەر ئەم بارودۆخە ڕامگرتوە، هەرکاتێک لە ڕووی دارییەوە ئامادە بووم و کاتەکەم لەباربێت کارەکانم تەواو دەکەم”.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە کۆمەڵەی وێنەگرانی فۆتۆگرافی لە ئەمریکا یەکەم لایەن بوون کە رۆژی 19ی ئابییان وەکو رۆژی جیهانی فۆتۆ لە جیهاندا دیاریکرد و ئەنجوومەنی وێنەگرانی فۆتۆگرافیی نێودەوڵەتیی هیندیش لە ساڵی 1991 وەکو یەکەم دەزگا ئەم رۆژەی بە فەرمی وەکو رۆژی جیهانی فۆتۆ ناساند، دیاریکردنی 19ی ئابیش وەکو رۆژی جیهانی فۆتۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە رۆژی 19ی ئابی 1839 بۆ یەکەمجار و لە پاریس نمایشی فۆتۆ بۆ خەڵک کرا و وردەکاریی کاری وێنەی فۆتۆگرافی خرایە روو.
ئامادەکردنی: تریفە حەسەن