لە روانگەی بڕوابوونی یەكێتی ژنانی كوردستان بە هونەر وەك زمانێكی جیهانی بۆ دەربڕین و گەیشتنی ژنان بە ئامانجەكانیان یەكێتی ژنانی كوردستان تیپی كۆرسی تەواری دامەزراند.
ئەو تیپە كە بەسەرپەرشتی میوزیكزان كۆمیكۆ ئۆكۆمورا بەرێوەدەچوو لە ماوەی كاركردنیدا چەندین كۆنسێرتی میوزیك و گۆرانیان ئەنجامدا، خاوەنی دوو ئەلبومی 8 تراكی كۆراڵن.
لەگەڵا ئەوەشدا توانی چەندین كچە هونەرمەند پێبگەیەنێت لە بواری هونەری دەنگ و میوزیك و گۆرانیدا. ئەم تیپە لەساڵی 2009دا بەشداری لە فێستێڤاڵی ڤیا میوزیكی كرد لە ڤێنای پایتەختی وڵاتی نەمسا و توانی لەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتی چوارەم لەسەر ئاستی وڵاتانی بەشداربوو بەدەستبهێنێت.
بۆ جاری دووەم و لە 1-7-2010 بەشداری هەمان فێستیڤاڵی كردەوە و لە گۆڵدن هۆڵی جیهانی لە ڤێنای پایتەختی نەمسا و لە كۆی 16 وڵاتی بەشداربوو توانیان لە نێو تیپە كۆراڵەكان خەڵاتی یەكەم بەدەستبهێنن. ئەم تیپە لە ئێستادا بەهۆی سەختی باری ئابوری كوردستان و سەفەركردنی هەندێك لە ئەندامانی كارەكانی راگرتووە.
ئامادەكردنی: تۆڕی میدیای تەوار