ئاوێزان عوسمان وه‌ک شێوه‌کارێک به‌ستایلێکى تایبه‌ت و له رێگه‌ى خوێندنه‌وه‌یه‌کى هونه‌رییه‌وه بۆ ژیان و سروشتى کوردستان به جیاواز له هاوپیشه‌کانى خۆى کار له هونه‌رى شێوه‌کاریدا ده‌کات.
کچه شێوه‌کار ئاوێزان عوسمان ماوه‌ى حه‌وت ساڵه کارى شێوه‌کارى ده‌کات له ئێستاشدا به‌ستایلى سوریالى کارده‌کات و له رێگه‌ى ره‌نگ و هێڵه‌کانه‌وه گوزارشتێکى هونه‌رى له ژیان ده‌کات.
وه‌ک خۆى ده‌ڵێت” کێشانی تابلۆی سریالی جۆره ده‌ربڕینێک و گوزارشتکردنێکم پێده‌به‌خشێ که به‌وتن بۆم ناوترێ” هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه بۆ تۆڕى میدیاى ته‌وار وتى” ئه‌وه بۆ من جێگه‌ی پرسیاربوو که چۆن ژیانی خۆم وکۆمه‌ڵگه‌که‌م گوزارشت لێبکه‌م به‌کاری هونه‌ری دواجار توانیم په‌ى به‌وه‌به‌رم که له رێگه‌ى قوتابخانه‌ى سوریالییه‌وه ئه‌و کاره‌بکه‌م”.
دواین نمایشی تایبه‌تی به‌رهه‌مه‌کانى ئاوێزان پرۆژه‌یه‌ک بوو به ناوی ( گوڵه بچکۆله )کان که به شێوه‌ی سریالیستى و ڕه‌مزی کارى کردبوو.
هه‌روه‌ها وتیشى” کارى سوریالیزمی وه‌کوو ریالیستى نیه، هه‌رچه‌ند زیاتر ڕۆبچی مانای زیاتر و لێکدانه‌وه‌ی زیاترت ئه‌داتێ، بۆیه له ڕاستیا هه‌رگیز ناتوانرێ له‌وه بپرسی که تابلۆیه‌کی سیریالی باسى چی ده‌کات، بۆیه هه‌ر بینه‌ره و به جۆرێک لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کات”.
له باره‌ى دواین پرۆژه‌ى کارکردنیه‌وه ئاوێزان وتى” له ئێستادا جگه له نیگارکێشان ئیشی دیجیتاڵ ئارت ئه‌که‌م، مۆرکێکی جیاوازم بۆخۆم دروستکردووه ئه‌وه‌ش تێکه‌ڵه‌یه‌که له ڕیالیزمی و سوریالیزمی”
ده‌رباره‌ى کارکردنى له بوارى نیگار کێشاندا ئاوێزان ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ى کردوومه وه‌ک کچێک ته‌نها هێنانه‌دی خه‌ونه‌کانمه، هه‌رچه‌نده به ئه‌زمونێکی تاڵا تێپه‌ریم، به‌ڵام دڵخۆشم به‌وه‌ی خه‌ونی ژیانی خۆم هێنایه‌دی و به‌رده‌وامیشم له به‌دی هێنانی ته‌واوى خه‌ونه‌کانم”.
سۆنیا – تۆڕى میدیاى ته‌وار