یه‌کێک له هونه‌رمه‌نده شێوه‌کار و شاعیره‌کان خاتوو شیرین محه‌مه‌د علی، که له ساڵى 2014 وه له بوارى وێنه‌کێشاندا کار ده‌کات و رۆڵ و کاریگه‌رى خۆی هه‌یه له کایه هونه‌رییه‌که‌دا.
له دیدارێکى تایبه‌ت به ژیانه‌وه‌دا باسى له سه‌ره‌تاکانى کارکردنى کردوو وتى” خۆم حه‌زم له کاری هونه‌رییه له چالاکی قوتابخانه‌کانه‌وه به‌شداربووم به پۆسته‌ر و بڵاوکراوه‌کانى ساڵانه‌ى چالاکیه‌کان، هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠١٤ خۆم ده‌ستمکرد به‌کاری هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆم، ماوه‌ی سێ ساڵ خه‌ریکى تابلۆ کێشان بووم، تا بلۆکانم زۆر بوون و به‌شی ئه‌وه‌ی کرد که نمایشیان بکه‌م و بینه‌ربیان بینێت ئیتر له ٧-٧-٢٠١٨ که رێکه‌وتى رۆژى له دایکبوونم بوو یه‌که‌م پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆمم کرده‌وه و هاتمه ناو بواری شێوه‌کارییه‌وه”.
له باره‌ى ئامانج و ئه‌و په‌یامه‌ى ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى هونه‌رى وێنه‌کێشانه‌وه بیگه‌یه‌نێت شیرین خان ده‌ڵێت” تابلۆکانم گوزارشت له سروشت ده‌کات ئه‌مه‌وێت له‌م رێگایه‌وه هانی ئه‌و ژنانه به‌م که به‌هره‌مه‌ندن که توانای کاری هونه‌ریان هه‌یه بێنه ناو بواره‌که‌وه، ئه‌و هونه‌ره‌ی که هه‌یانه نه‌یشارنه‌وه و پێشکه‌ش به خه‌ڵکى بکه‌ن و بۆ خۆشیان باشه له رووی ماددی و مه‌عنه‌ویشه‌وه ئه‌توانن سوودى لێوه‌ربگرن.”
خاتوو شیرین جگه له کارى شێوه‌کارى ئه‌زموونێکى باشى له بوارى نوسینى شیعردا هه‌یه و له‌و باره‌یه‌وه وتى” له ساڵی ٢٠١٠ وه ده‌نوسم و تێکسته‌کانیشم به‌زۆری له‌سه‌ر عه‌شق و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌یه که به‌سه‌ر عاشقه‌کاندادێت، من بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌نوسن که عاشقن زۆر پرسیارم لێده‌که‌ن تۆ عاشقی ئه‌لێم نا من عاشق نیم، به‌ڵام عاشقمان زۆره و بۆ ئه‌وان ده‌نوسم”.
هونه‌رمه‌ند شیرین محه‌مه پرۆژه و کارى داهاتووى بۆ ژیانه‌وه ئاشکراکرد و وتى” له به‌رنامه‌مدایه که پیشانگه‌یه‌کی تایبه‌تی بکه‌مه‌وه، له ئێستاوه خه‌ریکى خۆ ئاماده‌کردنم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا چالاکی هاوبه‌ش هه‌بێت به دڵنیایه‌وه به‌شدارده‌بم”.
ئا:تریفه حه‌سه‌ن