کاتێک ژیانى تامى ژه‌هرى مار ئه‌دات گرنگ نیه کام مار دێت و لاشه‌مان ئه‌خوات، کاتێک ئاسمان ره‌نگى خۆى وون ده‌کات ئیتر گرنگ نیه له ژێر سێبه‌رى کام ئاسماندا دواهه‌ناسه‌مان بده‌ین به‌ده‌م باوه، کاتێکیش ژیان ده‌بێته درۆیه‌کى گه‌وره و هیوا ده‌بێته تۆزى به‌ر ره‌شه‌با و خه‌ون ده‌بێت به پوشوى سوتاوى دواى هه‌مووشتێ، ئیتر چ به‌هایه‌کى هه‌یه لاشه‌که‌م له خاک‌دا کرم بیخوات، یان له‌ده‌ریادا ماسى هه‌نجن هه‌نجى کات، یان به‌ده‌م باوه له ئاسمانى هه‌رشوێنێک بێت به‌ر دنوکى قه‌ل و داڵ که‌وێ.
ئه‌مه‌یه سروشتى ژیانکردنمان له‌نیشتیمانێکا که تامى ژیان نادات، ئه‌مه‌ش دوا وێنه‌مانه، کورم مه‌گرى و لاکه‌ره‌وه له ئامیزى ساردى ئێمه‌دا پێبکه‌نه هه‌ر هیچ نه‌بێ له نێو ئه‌م نیشتیمانه سارده‌دا ده‌بینه هه‌واڵێکى گه‌رم بۆ دڵه سارده‌کانى ئه‌وێ.
تێکستى: عه‌تا حه‌مه‌ساڵح