بەپێی فەرمانێکی وەزاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە (14/9/ 2021) پرۆسەی خوێندنی (2021-2022) لەباخچەی منداڵان و خوێندنگەو پەیمانگەکان بەحکومی و ناحکومییەوە دەستپێدەکات.
لەفەرمانەکەدا هاتووە : دەوامکردن بەشێوەی ئاسایی دەبێت و لەگەڵ گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەروەها بەخێوکاری خوێندکار مافیان هەیە ئەگەر ئارەزوومەندبوون لەبەر کۆرۆنا خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە دەستەبەر بکەن، بەو مەرجەی بەڵێننامە پڕبکەنەوەو خوێندکار تەنها لەتاقیکردنەوەی نوسینەکی و وەرزی ئامادە بێت، دوو هەفتە مۆڵەت دەدرێت بۆ گەڕانەوەی فۆرمی بەڵێننامە، لەپاش ئەوە خوێندکار مافی نابێت هەتا کۆتایی وەرزی یەکەم بگەڕێتەوە بۆ ناو پۆل بەقوتابخانە.