Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

یەکێتی ژنانی کوردستان خولێکی گرافیک دیزاین دەکاتەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێتی ژنانی کوردستان خولێکی گرافیک دیزاین دەکاتەوە

لەدوو چالاکی جیاوازدا یەکێتی ژنانی کوردستان لە کتێبخانەی تەوار خولێکی گرافیک دیزاین و کۆڕێکی ڕۆشنبیری بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە ڕێکدەخات.
لە هەوڵە هونەری رۆشەنبیریەکانیدا یەکێتی ژنانی کوردستان لە کتێبخانەی تەوار خولێکی گرافیک دیزانی بۆ سۆشیال میدیا کردووە، لەو خولەدا ژمارەیەک لە کادرەکانی یەکێتی ژنان و کچانی ئارەزوومەند بەو بوارە بەشداریان تێداکرد، خولەکە ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت ‌و بەشداربووان بەشێوەی پراکتیکی فێری دیزان دەکرێن، خولەکە لەلایەن دیزاینەر (سەرکەوت پێنجوی)یەوە بەڕێوەدەچیت. هاوکات لە هۆڵی ناوەندی تەواریش کۆڕێکی ڕۆشنبیری بۆ بەکلتورکردنی خوێندنەوە بەڕێوەبرد کە تێدا خاتوو شنۆ لەتیف خوێندنەوەی بۆ کتێبی ( وەرە پێشەوە)کرد و لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆیەکی مەعریفی لەسەر کتێبەکە کرا. لەم بارەیەوە خاتوو پروشە سەرپەرشتیاری خولەکە ووتی: ئامانج لە کردنەوەی ئەم خولە ئەوەیە کە ژنان بتوانن لە رێگەی کاری گرافیک دیزاینی سۆشیال میدیاوە ببن بە خاوەن کاری سەربەخۆی خۆیان، لە هەمان کاتیشدا بۆ ئەوەی ژنان بێنە دەرەوە و زیاتر پەرە بەتواناکانی خۆیان بدەن یان ئەو بەهرە شاراوانەی هەیانە بیدۆزنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ ئەدەین هەفتانە لە رێگەی پرۆژەی بە کلتورکردنی خوێندنەوە ئاستی خوینەر بۆ کتێب زیادبکەین ‌و لە رێگەی خوێندنەوەوە بۆ کتێب وابکەین ژنان زیاتر روبکەنە بواری خویندنەوە بۆ نزیکبونەوە و لێکتێگەشتنی زیاتری مرۆڤەکان بەو چەمک و بابەتانەی تایبەتمەندن بە ئەدەبیاتی ژنانەوە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ