سەرباری مەترسییەكانی پەتای كۆرنا هونەرمەندان لە پرۆژە و خەونە هونەرییەكانیان نەوەستاون و بەم زوانە نمایشی شانۆیی خوای كوشتار دەبینن.
ژمارەیەك لە شانۆكاران لە ئێستادا سەرقالی خۆئامادەكردن و پرۆڤەن بۆ نمایشی شانۆیی خوای كوشتار لە دەرهێنانی هونەرمەند زەریا سامی ، شانۆیی خوای كوشتار یەكێكە لە دەقەكانی شانۆنامەنوسی ناوداری جیهانی (یاسمینە رەزا) و لەلایەن مەریوان هەلەَبجەییەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی كوردی.
یاسمینە ڕەزا یەكێكە لە ناوەدیارەكانی دنیایی شانۆی ئەوروپا، ئەوو بەئەسڵ ئێرانیە و لە فەرەنسا ژیاوە و توانیویەتی لە شانۆنامەكانیدا گرفتگەلێكی وەك (ماڵ و شوناسی خێزان و مرۆڤ و دەروربەری و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان) بكاتە هەوێنی زۆرترین داهێنان. ئەم بەرهەمەی ساڵی 2006 خەڵاتی تۆنی و خەڵاتی لۆرانس ئۆلیڤەری وەرگرتووە.
ئەم شانۆییە بەهاوكاری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی لە ماوەیەكی نزیكدا لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرەجوانەكان نمایشدەكرێت. عەتا: سلێمانی – فۆتۆ: هێمن جەمیل