ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

تۆری میدیایی تەوار كرایەوە

دوای زیاتر لە دوو مانگ ئامادەكاری‌ و لەمەراسیمێكدا  رۆژی (20/9/2021) لە تەلاری تەوار بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە کادرو ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان  تۆڕی میدیایی تەوار (سایتی تەوار کە پێگەیەكی ئەلیكترۆنی یەکێتی ژنانی کوردستانە) کرایەوە. .

خاتوو سەیوان رۆستەم لێپرسراوی راگەیاندنی یەكێتی ژنانی كوردستان رایگەیاند: “یەكێتی ژنانی كوردستان بیری لەدامەزراندنی پێگەیەكی ئەلەكترۆنی ئەوتۆكردەوە كە تەواوكەری شێوەکانی تری راگەیاندنەكانی پێشوی رێکخراوەکە بێت‌ و نوێگەری بێت لەشێوازدا بەناوی تۆڕی میدیایی تەوار”.

وتیشی: “سایتەكە ڕەنگدانەوەی باس‌ و خواسی ژن و ژیانی خەڵكی كوردستانە‌ و بڵندگۆیەكە بۆ داكۆكیكردن لەمافە رەواكانی ژنی كورد‌و ناساندنی بەجیهان

ئاماژەی بەوەشكرد: “سەرەڕای ئەوەی ئەم پێگەیە ئەبێتە دەرخەری توانای ژنان لەبوارە فەرهەنگی و هونەری‌و وەرزشی‌و…تاد، هاوكات سەرچاوەی هەواڵی راست ‌و چالاكی ژنانیش دەبێت لەهەر كوێ‌ بن “.

هاوشێوە

ڤیدیۆ