لەسەر داوای خانمە ئەندامێكی كورد لەیەكێتی ناوەندی بالەی عیراق، خولی بالەی لاوانی كچانی عیراق ئەنجام دەدرێت. د. كەژاڵ كاكە حەمە لێپرسراوی چالاكییەكانی ژنانی ئەو یەكێتییە، لەیەكەم چالاكی خۆیدا خولێكی بالە بۆ لاوانی كچانی یانەكانی عیراق دەكاتەوە.
د. كەژاڵ بە تۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: “دوای دەستبەكار بوونم لەیەكێتی بالەی عێراق، داوامكرد پەرە بەیاری بالەی كچان بدەین، ئەوەش بەكردنەوەی زۆرترین خول بۆ ئاستە تەمەنییەكان”. ئاشكراشیكرد: “بڕیارمان داوە لەرۆژی 25 ی 10 ی داهاتوو یارییەكانی خولەكە بەڕێوە ببەین و لە ئێستاشدا چاوەڕوانی یانەكان دەكەین تا نوسراوی فەرمیمان ئاراستە بكەن بۆ بەشداریان لە یارییەكانی خولەكە”. د. كەژاڵ ئاماژەی بەوەشدا كە پلانی كاركردنی فراوانی هەیە تا زۆرترین كارو چالاكییان هەبێتو ئەنجامدانی خولەكان بەردەوامیان هەبێت.
میران محەمەد