لەدوا یاری خولی باسكەی لاوانی كچانی عیراق، یانەی گازی باکور بە(76) سكۆر بەرامبەر (36) سكۆر لەكچانی یانەی دەربەندیخانی بردەوەو بوونە پاڵەوانی لاوانی كچانی عیراق.
ئەم خولە كە یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراق بە بەشداری حەوت یانە ئەنجامیدا بوو، یارییەكانی لەهۆڵی شەعبی نێودەوڵەتی لەشاری بەغدادو لەماوەی هەفتەیەكداو بەشێوەی خولو بەیەك قۆناغ بەڕێوەچوو. بیلال محەمەد حەسەن سكرتێری یەكێتی باسكەی سلێمانی تایبەت بە سایتی تەواری راگەیاند: “ئەم خولە زۆر بەهێز بوو بە تایبەت یانە كوردییەكان توانیان ئاستێكی بەرز پیشان بدەن و ئەو ڕاستییەشی دەرخست كە ئاستی یاری باسكەی كچان لە كوردستان زۆر بەرزە”.
بیلال ئەوەشی ئاشكرا كرد كە: “پاڵەوانی ئەم خولە، بەشداری لەپاڵەوانەتییەكانی باسكەی لاوانی وڵاتانی ئاسیاو عەرەب دەكات، هەروەك پلەی دووەمی خولەكەش دەتوانێت بەشداری پاڵەوانێتی باسكەی كچانی لاوانی وڵاتانی عەرەب بكات”.
میران محەمەد