شەش كچ بڕوانامەی داوەری بالە بەدەستدەهێنن میران محەمەد یەكێتی بالەی كوردستان خولێكی داوەری بالەی لەشاری سلێمانی كردەوە كە (26) داوەر بڕوانامەی داوەریان لەیاری بالەدا پێبەخشراو لەو ژمارەیەش شەش داوەریان كچ بوون.
خولەكە كە شوان عەلی، وانەبێژو داوەری نێودەوڵەتی بەڕێوەی دەبرد، هەریەك لە خاتوو (شلێر كەمال، دڵپاك نەوزاد، سەنا عەلی، لاوین محەمەد، شنیار سدیق، سارا عومەر) توانیان ببنە خاوەنی بڕوانامەی داوەری یاری بالە.
مامۆستا جەمال رەشید سەرۆكی یەكێتی بالەی سلێمانی بەتەواری راگەیاند: “ئەم خولە یەكێتی بالەی كوردستان سەرپەرشتی دەكردو ئێمەش هاوكاریان بووین”
. وتیشی: “ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیمان بوو بەشداریكردنی كچان بوو لەم خولەدا، ئێمەش بەهەموو توانامانەوە پشتگیریان دەكەینو دەمانەوێت زۆرترین داوەری ئەم یارییە درووست بكەین”.
میران محەمەد