پاش هەفتەیەك لە وانە وتنەوە یەكیتی ژنانی كوردستان كۆتایی بە خولێكی گرافیك دیزاین هێنا.
بە ئامادەبوونی خاتوو (كافیە سلێمان) سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و كنێر عەبدووڵا ئەندامی سكرتاریەت، رۆژی 22- 9- 2021 لە كتێبخانەی تەوار، لە ناو تەلاری تەواردا بڕوانامەی بەشداریكردن درایە ئەو فێرخوازانەی كە بەشداری خولی دیزاین گرافیكیان كردبوو، خولەكە ماوەی یەك هەفتەی خایاندوو لەلایەن دیزاینەر (سەركەوت پێنجوێنی)یەوە بەشێوەیەكی پراكتیكی وتراوەیەوە، لەم خولەدا ژمارەیەك لە كادرانی یەكێتی ژنانی كوردستان و كچان و ژنانی ئارەزوومەند بەو بوارە بەشدارییان تێداكرد.
تۆڕی میدیایی تەوار