لیژنەی ناوبژیوانانی یەكێتی ناوەندی شەتڕەنجی عێراق، خولێكی داوەری شەترەنجی بۆ ژمارەیەك داوەری یارییەكە كردەوە كە تیایدا چەندین ژن بوونە خاوەنی بڕوانامەی داوەری لەیاری شەترەنجدا.
خولەكە بە بەشداری 20 ناوبژیوان بۆ ئاستەكانی پلە دوو پلە سێ ئەنجام دراو تیایدا زیاتر لە دە ژن توانیان لەماوەی سێ ڕۆژدا وانەی تیۆرییو پراكتیكی بخوێننو ببنە خاوەنی بڕوانامەی داوەری.
ئەسعەد ئیسماعیل سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانان لەیەكێتی شەتڕەنجی عێراقو وانەبێژی خولەكە بەسایتی تەواری ڕاگەیاند: یەكێتی شەتڕەنجی عێراق گرنگی بەئاستو توانای ژنان دەداتو خۆشبەختانە لەم خولەدا زیاتر لە دە ژن بەشداریان كردو توانیان سەركەوتوانە قۆناغەكانی وانەی تیۆرییو پراكتیكی تەواو بكەن”.
وتیشی: “دوای تەواو بوونی خولەكە بڕوانامەی پلە دوو پلە سێ پێشكەش بەژنانی بەشداربووی خولەكە كرا”.
میران محەمەد