هونەرمەند دكتۆر رەوا جەمال لەگەڵ موزیکسیان بۆتان حامید و گروپی میوزیكی سەهەند كۆنسێرتێكی خێرخوازی رێكدەخەن و داهاتی كۆنسێریتەكەش پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا دەكەن.
کە بڕیار وایە لە رۆژی 27- 9- 2021 لە فامیلی مۆڵ بەرێوەبچێت. وەك خۆشیان رایانگەیاند، داهاتی ئەم كۆنسێرتە دەدرێتە نەخۆشخانەی هیوا.
لەم بارەیەوە بۆتان حەمید موزیکسیان کە یەکێکە لەبەشداربووانی کارەخێرخوازییەکە بە تۆڕی میدیایی تەواری رایگەیاند” ئامادەكارییەكان زۆر باش دەرواتە پێشەوە و لە ئێستادا لە پرۆڤەداین ” هەروەها دەربارەی ئامانجی پڕۆژەكەش بۆتان ووتی” ئەم پرۆژەیە كارێكی خێرخوازیە و داهاتەکەی بۆ منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەیە بەو هیوایەی بتوانین كەمێك لە ئازارەكانیان كەم بكەینەوە.
بۆتان حەمید، وتیشی هیوادارم هونەرمەندان کاری خێرخوازی ئەنجام بدەن”.
تریفە حەسەن: تۆری میدیای تەوار