یەكێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراق بەهاوكاری لقی دهۆكی یەكێتییەكە لەشاری دهۆك خولی تۆپی سەرمێزی كچانی یانەكانی عێراقی بۆ ئاستی پلە یەكی پێشكەوتوان ئەنجامدا كە تیایدا هەر سێ یانەی (كۆیە، ئاشتی، ئەكاد) گەیشتنە قۆناغی كۆتایی خولەكە.
هێڤی تەها سكرتێری یەكێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراق بەسایتی تەواری ڕاگەیاند: یارییەكانی پاڵاوتنی یانەكانی پێشكەوتووانی كچانی كۆمەڵەی باكوری گەیشتۆتە قۆناغی كۆتاییو لەكۆبونەوەی داهاتوودا بڕیار لەوادەو شوێنی ئەنجامدانی یارییەكانی دواقۆناغ دەدرێت.