ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە دهۆك پیشانگەی بێ‌ چوارچێوە دەكرێتەوە

بەبەشداری 42 هونەرمەندی شێوەكار ‌و ئەندازیارانی تەلارساز و دیزاینەران ‌و پلان دانەران، یەكەمین پیشانگەی ( frameless 2021) لە گەلەری دهۆك دەكرێتەوە.


بەسەرپەرشتی وەلید سیتی لە گەلەری دهۆك بە بەشداری 42 هونەرمەند لە شارەكانی سلێمانی ، هەولێر ، دهۆك پیشانگەیەكی تایبەت بە هونەری هێڵكاری دەكرێتەوە ‌و كۆنسێپتی ئەم پرۆژەیە بریتیبوو لە پیشاندان ‌و دەرخستنی گرنگی كاری هێڵكاری وەك یەكەمین فۆڕمی هونەری.


لەم بارەیەوە هونەرمەند رۆزە محەمەد یەكێك لە بەشداربوانی پیشانگەكە بۆ تۆڕی میدیای تەوار ووتی” ئەم جۆرە كارانە پرۆسەی خەیاڵكردن پێشدەخات ‌و گەشە بەبیرۆكەی داهێنەرانە دەدات كە لە دواتردا ئەو هێڵكاریانە ببنە كاری هونەری، یاخود لەسەر فۆڕمی جیاواز جێبەجێبكرێت ‌و ببێتە سكێچ بۆ پلاندانان، تابلۆ، پەیكەر، ئەنیمەیشن، نەخشەسازی شار ‌و دیزاین”.


هەروەها رۆزە وتیشی” ئەم پیشانگەیە وەك یەكەمین پیشانگەی تایبەت بە كاری هێڵكاری بوو، پێشتر تارادەیەكی زۆر هێڵكاری بەتەنیا بەكاری هونەری هەژمار نەدەكرا ‌و هەمیشە وەك سكێچێك یان وەك پلانێك بۆ كارێكی هونەریتر دادەنرا، هەربۆیە ئەم پیشانگەیە پەیامێكی هونەرمەندانبوو تا لە رێگەی كارەكانیانەوە پیشانی بدەن كە هێڵكاری یەكەمین هێڵ و دەربڕینی هەست ‌و بیرۆكەی هونەرمەندانە”.

تایبەت: بەتۆڕی میدیای تەوار

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ