Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
پیشانگەی وێنەسازی ژنانی نێوان دوو ڕووبار دەكرێتەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پیشانگەی وێنەسازی ژنانی نێوان دوو ڕووبار دەكرێتەوە

سەنتەری كلتوری گۆتەی ئەڵمانی پیشانگەیەكی وێنەسازی ژنانی نێوان (دوو ڕووبار)ی بۆ هونەرمەندی شێوەكار ئاودێر عوسمان كردەوە.


بەئامادە بوونی سەرۆكی پەیمانگەی كلتوری گۆتەی ئەڵمانی و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران لە گەلەری فرێمینگ لە شاری هەولێر، پیشانگەی (وێنەسازی) ژنانی نێوان دوو ڕووبار كرایەوە. پاشان گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر بابەتی پیشانگەكە و هونەری وێنەسازی كرا.
هونەرمەند ئاودێر عوسمان دەربارەی باس و خواسی تابلۆكان بۆ تۆڕی میدیای تەوار ووتی” چیرۆكی ژنانی نێوان دوو ڕووبار كۆكراوەی چەندین چیرۆك و بەسەرهاتی مێینەكانی جوگرافیای كوردستانی عێراقە، لە دوای گەرانی مەیدانی و سود وەرگرتن لە توێژینەوە دەرونیەكان لەسەر دەرخستنی ئەو گرفتە دەرونیانەی كە لە دوای كارەساتە جەرگبرەكان بەسەر ژنی ئەم جوگرافیایە هاتووە لە چەند ساڵی رابردوودا”.


هەروەها دەربارەی هونەری وێناكردنی چیرۆكەكانیش ووتی” بە چەند فۆرمێكی جیاواز بە تەكنیك و مەتریالی جیاواز هەوڵمداوە ئەو چیرۆكانە لە چوارچێوەی هونەری (وێنەسازی- illustration) پیشان بدەم. هەوڵمداوە تەكنیك و مەتریالەكان، دەرخەر و پیشاندەری ئەو هەستە پڕسۆزەبن كە لە عشق و جوانی و قوربانیدانی كاراكتەرەكانی نێو چیرۆكەكانەوە وەرمگرتوون. بۆیە زۆركات بەشێوەی مەتریالی رزیو و كۆنی ژێر زەوی تابلۆكانم پیشانداوە، یاخود بە شێوەی كتێبی دەستنوس، یا بەكارهێنانی مەتریالی ژیانی رۆژانە”. پیشانگەكە تا رۆژی 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.


ئەوەشی خستە روو كە چیرۆك و شیعر و مێژووی زارەكی و توێژینەوەی مەیدانی هەوێنی ئەم كۆمەڵە تابلۆیەن”.هونەرمەند ئاودێر عوسمان شێوەكار و ئەكادیمی، هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆس لە هونەری شێوەكاری زانكۆی سلێمانی و هەڵگری دوو یڕوانامەی ماستەرە لە بوارەكانی هونەری جەنگ و جینۆساید و تەكنیكەكانی گرافیك بە شێوەی پراكتیك لە زانكۆی تاران. ماوەی ۱٥ ساڵە بەردەوام لە بواری هونەری جەنگ و جینۆساید كار دەكات و چەندین پڕۆژە ‌و سیمینار و چالاكی ئەكادیمی ئەنجام داوە.

ئامادەكردنی: تریفە

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ