لەدیمەنێكی سەرنجراكێشدا، خاتوو ستێلا كریسی پارلەمانتاری بەریتانیا، منداڵە شیرەخۆرەكەی لەگەڵ خۆیدا بردە دانیشتنی پارلەمانەوە.
لەو دانیشتنەی پارلەمانی بەریتانیادا كە تایبەت بوو بە گفتۆگۆ كردن لەسەر مۆڵەتی دایكایەتی بۆ ژنە پارلەمانتارەكان، خاتوو ستێلا كە ئۆپۆسزیۆنەو سەر بەپارتی كرێكارانی بەریتانیایەو تەمەنی 44 ساڵە، داكۆكی لەپاراستنی مافی ئەو دایكانە كرد كە خاوەنی منداڵی ساوان.
لەدانیشتنەكە ستێلا منداڵەكەی بەسنگییەوە بەستبۆوەو داوای لەسەرۆكی پارلەمان كرد كۆبونەوەیەك بۆ ئەندامی هەموو پارتەكانی پارلەمان رێكبخات، بۆ پشتگیری كردن لەدەركردنی یاسایەكی تایبەت بەمۆڵەتی دایكایەتی، لەبەرامبەردا سەرۆكی پارلەمان دەستخۆشی لەهەڵوێستی ستێلا كردو سوپاسی منداڵەكەشی كرد كە بەدرێژایی دانیشتنەكەی پارلەمان بێدەنگو ئارام بووە.
جێی باسە لەئەمساڵدا پارلەمانی بەریتانیا یاسایەكی دەركرد كە مۆڵەتی دایكایەتی بۆ ماوەی شەش مانگ دەدات بەو ژنانەی پۆستی وەزیریان هەیەو خاوەنی منداڵی ساوان، بەڵام ئەم یاسایە ئەندام پارلەمانە ژنەكانی نەدەگرتەوە.
ئا: دڵی












