ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنان زۆرینەن‌و كچە كوردێكیش دەبێتە بچوكترین پەرلەمانتاری ئایسلەندا

كچە كوردێكی دانیشتووی ئایسلەندا كە سەر بەپارتێكی ئۆپۆزسیۆنە، بووە بچوكترین پارلەمانتاری ئەو وڵاتە‌و بۆ یەكەمجاریشە لەوڵاتێكی ئەوروپادا ژنان زۆرینەی كورسییەكانی پارلەمان بەدەست بهێنن.

لەنیا تەها كەریم تەمەنی 21 ساڵە‌و خوێندكاری زانكۆیە، رۆژی 25ی ئەیلول لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسلەندا، سەركەوتنی بەدەستهێنا‌و بووە پارلەمانتاری ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە لە كۆی 63 كورسی پەرلەمان، ژنە كاندیدەكان 33 كورسیان بەدەستهێناوە كە دەكات رێژەی 52%ی كورسییەكان ئەوەش یەكەمجارە وڵاتێك لەكیشوەری ئەوروپا ژنان زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبهێنن.

لەنیا تەها، كە بە (لەنیا روون) ناسراوە، لە ئایسلەندا لەدایكبووە، دایكی خەڵكی هەڵەبجەیەو باوكیشی خەڵكی سلێمانییە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ