رۆژی 6-10-2021 ماوەی قەرەبووكردنەوەی خوێندن تەواو دەبێت، دواتر ناوەندەكانی خوێندن دەدرێتە كۆمیسیۆنو خوێندن رادەگیرێت، دوای هەڵبژاردنیش خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەدۆخی تەندروستی وتی: “دۆخی تەندروستی لە ناوەندەكانی خوێندن باشە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت كە ئێمە لە رێنماییە تەندروستییەكان ساردببینەوە، دەبێ رێنماییەكان وەكو خۆی لەلایەن مامۆستا و قوتابیانەوە جێبەجێ بكرێن”.
لەبارەی ئاساییبوونەوەی دەوامی قوتابخانەكانەوە وتی: “قۆناخەكانی 1 و 7 و 10 و 12 پەرتووكی نوێ وەردەگرن لەبەرئەوەی ئەوان قەرەبووكردنەوەی دەوامیان نییە، قۆناغەكانی دیكەش كە قەرەبووی دەوامیان هەیە، دوای هەڵبژاردن و چۆڵبوونی ناوەندەكان، خوێندن ئاسایی دەبێتەوە و پەرتووكی نوێ بەسەرجەمیان دەدرێت، رۆژی 6.10.2021 قەرەبووكردنەوە تەواو دەبێ، دواتر ناوەندەكانی خوێندن دەدرێتە كۆمیسیۆنو خوێندن رادەگیرێت، دوای هەڵبژاردنیش خوێندن ئاسایی دەبێتەوە”.