كچە یاریزانێكی كورد، لەگەڵ هەڵبژاردەی پێشكەوتوانی كچانی تۆپی سەرمێزی عیراق، بەشداری لەیارییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی ئاسیا لەوڵاتی قەتەر دەكات.
ئەسما عەلی یاریزانی تۆپی سەرمێزی هەڵبژاردەی عیراقو یانەی وەرزشی پێشمەرگە كە لەئێستادا سەرقاڵی مەشقو راهێنانەكانییەتی بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتی: “خۆشحاڵم وەك یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق دەچمە یەكێك لەبەهێزترین پاڵەوانێتییەكان كە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی ئاسیایەو دەمەوێت ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنم”.
ئەسما وتیشی: “سوپاسی ڕاهێنەرەكەم دەكەم كە هاوكارو پاڵپشتمە بۆ بەرەو پێشچوونی ئاستمو ئەو ئاستەی من پێی گەیشتوم لەهەوڵە بەردەوامەكانی ڕاهێنەرەكەمە”.
پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی ئاسیا كە وڵاتی قەتەر میوانداری دەكات، بڕیارە سبەینێ سێشەممە (28/9) یارییەكانی دەست پێ بكاتو (4/10) كۆتایی پێ بێت.
میران محەمەد