مامۆستایەكی زانكۆی هەڵەبجە، كتێبێكی بەناوی (كۆتایی ڕووداو لەكورتە چیرۆكی كوردیدا) بڵاوكردەوە.
مامۆستا كانیاو بەكر عەبدوڵا مامۆستا لەبەشی كوردی كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، كتێبێكی بەناونیشانی (كۆتایی ڕووداو لەكورتە چیرۆكی كوردیدا) بڵاوكردەوە.
ئەم كتێبەی مامۆستا كانیاو نامەی ماستەرنامەكەیەتی كە ساڵی (2016) پێشكەشی بەشی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی كردووە. ناوەڕۆكی كتێبەكە لێكۆڵینەوەیە لە ڕەگەزە پێكهێنەرەكانی كورتە چیرۆك و بە دیاریكراویش (ڕووداو)، كتێبەكە هەوڵێكە لەپێناو ئاشنابوون بەچۆنییەتی و سروشتی كۆتایی ڕووداو لەكورتە چیرۆكی كوردیدا.