بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێكی یەكێتی ژنانی كوردستان، سەبارەت بەیاسای ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ مادەی ٥٧ ی تایبەت بەدایەنی و چاوپێكەوتنی منداڵ ئەمرۆ یەكێتی ژنانی كوردستانو ژمارەیەك لەەرێكخراوەكانی ژنان و چالاكوانی مافەكانی ژنان لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوە.
دوای كۆبونەوەكە لەكۆنفراسێكدا یاداشتەكەی یەكێتی ژنانی كوردستان سەبارەت بەو پرسە لەلایەن خاتوو گوڵاڵە بەختیار پارێزەری راوێژكاری یەكێتی ژنانەوە خوێندرایەوە.
دواتر خاتوو رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق جەختی لەوە كردەوە كە هەموو هەوڵێكی خۆیان ئەدەن بۆ ئەوەی ئەو یاسایە هەموار نەكرێتەوەو وەك خۆی بمێنێتەوە.
پروشە فەیسەڵ
Enter