یەكەمین فێستا لە فێرگەی میوزیكی فلامێكۆ لە سلێمانی بەرێوەدەچێت كە بەرهەمی ئەو میوزیسیانانەیە كە لە فێرگەكە كاریان كردووە.
ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی ١- ١٠- ٢٠٢١ لە فێرگەی میوزیكی فلامێنكۆ یەكەمین فێستا بەڕێوەدەچێت. سامان كەریم میوزیسیان لە فێرگەی فلامینكۆ بۆ تۆری میدیای تەوار ووتی” فێستای لە كلتوری فلامێنكۆدا لە ئەندەلوس بەمانای جەژن دێت، قەرەچەكان لە ئەندلوسیا زۆر هەژاربوون، هەفتەی رۆژێك كراوە بە فێستا، لەو رۆژەدا موزیك ژەن و گۆرانی بێژ و سەماكار هەموو پێكەوە بەهەژار و دەوڵەمەند كۆبونەتەوە، هەریەكە و شتێكی هێناوە بۆ ئەو رۆژە، یەكیك چوار سەمون یان كیلۆیەك سێو لەگەڵ خۆی بردوە، هەركەس بەپێی توانای خۆی، لە فێیستاكەدا هەموو چین وتوێژێك لە سەریەك مێز پێكەوە خواردوویانە، دواتر ئەوەی قەرەچ بووبێت یان قەرەچ نەبووبێت هەموو پێكەوە ئاهەنگێكیان گێڕاوە، وەكو مرۆڤ یەكسان بوون لە یەك شوێندا، هونەریش پەیوەندییەكەیانی گەرموو گوڕكردووە”.
سامان كەریم دەربارەی ئەم ئەم چالاكیە هونەرییە ووتی” ئێمە لە فێرگەكەی خۆمان ویستمان یەكەم هەنگاو بۆ ئەم فێستە بنێین، چونكە ناوەڕۆكێكی زۆرجوانی هەیە، هەموو كەسێكیش پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی لە ژیانێكی مام ناوەندابیت و كەسانی نوێ بناسێت و تواناكانی یەكتری ببینن، ئەم بیرۆكەیە پێنچ ساڵە بیری لێدەكەینەوە و هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەین”.
ئا:تریفە تۆری میدیای تەوار