یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی، فێرگه‌ی تۆپی پێی فوتساڵی کچانی دامهزراندو کچێکیش ده‌کاته راهێنه‌ری ئه‌و فێرگه‌یه.
هێدی خان مه‌جید ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری فێرگه‌که به تۆڕی میدیایی ته‌واری راگه‌یاند: “ئامانج له‌دامه‌زراندنی ئه‌م فێرگه‌یه، دروستکردنی بناغه‌یه‌کی به‌هێزه له‌یاری تۆپی پێی کچان بۆ شاری سلێمانی”.
وتیشی: “له‌ئێستادا تیپه‌که‌یان له نۆ کچه یاریزانی خونچه پێکهاتووه‌و سه‌رقاڵی مهشقو راهێنانن”.
میران محه‌مه‌د